گوتەبێژی ئەپیکۆر بۆ ئاڤا: هیچ ڕێککەوتنێکی نوێمان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان نییە
- بزنس
- 20 ئازار

مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای قسەکانی سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەوەی هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، گوتەبێژی ئەپیکۆریش دەڵێت، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت هیچ ڕێککەوتنێکی نوێ نییە، بەڵکو پێویستی بە کۆبوونەوەی زیاترە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکان لەبەرامبەر تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێکی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
لێدوانی فەرمی: مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ئەپیکۆر تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، کە هیچ ڕێککەوتنێکی نوێیان نییە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵکو ئەوەی لای ئەپیکورە بە فەرمی دوایین بڵاوکراوەیانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، کە ئاماژەیان بەوەداوە، ئامادەن دەستبەجی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێبکەن. بەو مەرجەی مامەڵەکردنی بەغدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ئەو مامەڵەکردنە بێت کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوتی عێراق دەیکەن.
زانیاریی زیاتر: هاوکات لە تویتەکەیاندا جەخت لە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و شەفاف دەکەن کە تێیدا وەرگرتنی شایستەکان ئەو پارانەی وەریان نەگرتووە گەرەنتی کراو بێت.
ئەمەش بزانە: بۆ چارەسەری کێشەکان، چەند جارێک شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت (ئەپیکۆر) لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ کۆبوونەتەوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتوون بە ڕێککەوتن و زۆرینەی بەربەستەکان پەیوەندییان بە شایستە داراییەکانی ئەپیکۆرەوە هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






