
دووکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو کە بڕێکی زۆر دۆلاری ئەمریکی و لیرەی تورکی لەسەر مێزێک دانراوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی كە لە چەند شارێكی توركیا بەهۆی دەستگیركردنی گەورە سەرۆک شارەوانی ئیستەنبووڵ و دەیان بەرپرسی دیكەوە دروست بووە، ئەمڕۆ بەهای لیرەی توركی زیاتر دابەزی.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە دوای پارشێو، ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی گەندەڵیکردن و پشتیوانیکردن لە تیرۆر دەستگیر کرا، لە گەڵیشیدا 106 کەسی دیکە کە سەرۆک شارەوانیی شیشلی و چەند هونەرمەندێک و ئەندامانی جەهەپەی تێدایە، دەستبەسەر کران.
لێدوانی فەرمی: كەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گرژییەكانی ئیستەنبووڵ و شارەكانی دیكەی توركیا كاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر دابەزینی بەهای لیرەی توركی هەبووە، پێش ڕووداوەكان بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 3700 لیرەی توركی بوو بەڵام دوێنێ بۆ چوار هەزار لیرە دابەزی و ئەمڕۆش 100 دۆلار بەرامبەر بە 3800 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی كاسبكارانی بازاڕی دۆلار، لە ئەگەری بەردەوامبوونی گرژییەكان و زیاتر پەرەسەندنی، بەهای لیرەی توركی زیاتر دادەبەزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






