
وێنەی گوزارشتی دەستگیرکردنی پزیشکێک
ئاڤا نیوز
لە شاری بەسڕەی باشووری عێراق کەسێک دەستگیرکرا کە لە سەنتەرێکی پزیشکی بێ مۆڵەتدا خۆی بەپزیشک ناساندووە و چارەسەری بە نەخۆش داوە، بەوەش مەترسی لەسەر گیانی ئەو نەخۆشانە دروستکردووە کە سەردانیان کردووە.
بۆچی گرنگە: پیشەی پزیشکی هاوشێوەی پیشەکانی دیکە پێویستی بە ساڵانێک خوێندن و فێربوون و لەکۆتاییشدا مۆڵەت و ڕێگەپێدانی فەرمی هەیە، بەپێچەوانەوە گیانی هاووڵاتییان و تەندروستییان دەخاتە مەترسییەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو کەسە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو پزیشکی پسپۆڕە لە نەخۆشییەکانی جومگە و بڕبڕەی پشت، بە کرداریش پێشوازیی لە نەخۆش کردووە و ناوی هەندێک دەرمانیی بۆ نوسیوون کە هەر نازانرێت دەرمانن یاخود نا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەرکەوتووە کە ئەو کەسە دەرمانی گومانلێکراوی داوە بە خەڵک کە لەڕووی پزیشکییەوە بەکارهێنانیان پشتڕاستنەکراوەتەوە، ئەوەش مەترسی لەسەر گیانی نەخۆشەکان دروستکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






