
بەڕێوەچوونی ئاهەنگی تایبەت بە نەورۆز لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر، پلانی ڕۆژانى پشووى جهژنى نهورۆزى بڵاوکردەوە، لهناو سهنتهری شار و دهرهوهی شار تیمەکان ئامادەن بۆ خزمەتی هاونیشتمانیان، هاوکات نهخۆشخانهكانى فریاكهوتن و بانكی خوێنیش كراوه دهبن.
وێنە گەورەکە: جەژنی نەتەوەیی کورد و سەری ساڵی کورد لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکان، هاووڵاتیان و گەشتیاران بەشداریی لە ئاهەنگەکانی نەورۆز دەکەن، بەوبۆنەیەوە تیمەکانی تەندروستی لەسەرجەم ناوچەکان لە ئامادەباشی دەبەن بۆ خزمەتی هاووڵاتییان، هاوکات بۆ ئەمساڵیش 14 تیم لەناو شار و دەورووبەری لە ئامادە باشیدان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ بەداواداچوون و چاودێریکردنی ناوهنده تەندروستییهكان لە ڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز بۆئهوهى خزمەتگوزارییە پزیشکییە تەندروستیەکان بەردەوام بێت، نەخۆشخانەی فریاکەوتن بەردەوام لە ئەرکدا دەبن بۆ پێشوازی لە چارەخوازان.
زانیاریی زیاتر: سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن 122 بەردەوام 24 کاتژمێر لەسەر هێڵ دەبن بۆ گەیاندنی تیمی پزیشکی بەهاناوەچوون بۆ هەر حاڵەتێک کە پێویستی بە تیمی پزیشکی هەبێت، هاوکات سەنتەری بانکی خوێن بەشێوەی ئێشکگری 24 کاتژمێر لە ئەرکدا دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمەکانی فریاگوزاریی خێرا لەم شوێنانەش ئامادە دەبن:-
- له بازگەی هەولێر.
- هاوینەهەواری هەنارە.
- هاوینەهەواری دڵۆپە.
- بنکەی فریاگوزاری شێراوە.
- سنووری ناحیەی مهخمور.
- پارکی شەهید سامی عهبدولڕەحمان.
- هاوینەهەواری شێخ توڕاب.
- پارکی شانەدەر، بنکەی فریاگوزاری خانزاد.
- هاوینەهەواری دووین و ناوشاریش چوار تیمى بۆ ئامادهكراوه.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت