
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئیمارات
ئاڤا نیوز
رێککەوتنەکە بۆ لە ماوەی 10 ساڵ جێبەجێدەکرێت و هەریەک لە سێکتەرەکانی وزە، ژیری دەستکرد، تەکنەلۆژیا و چەند وەبەرهێنانێکی دیکەی جیاواز لەخۆ دەگرێت.
وێنە گەورەکە: دوای ئەنجامدانی دیدارێک لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شێخ تەحنون بن زاید ئال نەهیان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیمارات و جێگری جێنشینی ئەبوزەبی لە 19ی ئازار لە کۆشکی سپی، میدیا جیهانییەکان ئاماژەیان بەوەدا کە ئیمارات ئامانجیەتی ئاستی وەبەرهێنانی وڵاتەکەی لە بازاڕەکانی ئەمریکا بەرزبکاتەوە.
پێدراوە ڕاستەکان: دوای کۆبوونەوەکە کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوو بڕی 1.4 ترلیۆن دۆلار وەبەرهێنان لەبوارەکانی وزە، ژیری دەستکرد و تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا دەکات.
رێککەوتنەکە بەمشێوەیەیە: ئیمارات ئەم بڕە پارەیە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوو دەخاتە وەبەرهێنان لە ئەمریکا. بەگشتی ئەوەی ڕوونە لە ئێستادا وەبەرهێنانەکە بەمشێوەیەیە:
• هاوبەشی لەبواری زیرەکی و تەکنەلۆژیای دەستکرد بە بەهای 100 ملیار دۆلار دەکرێت. پڕۆژەکە بریتییە لە دانانی ناوەندی داتا و سیستەمی وزەی نەوەی نوێ بەشێوەیەک کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وەک MGX، بلاک ڕۆک، هاوبەشانی ژێرخانی جیهانی (GIP) و مایکرۆسۆفت، نڤیدا و xAI و AIP بە بڕی 100 ملیار دۆلار دەخەنە بازاڕەوە بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ژیری دەستکردی ئەمریکا.
• سندوقی وەبەرهێنانی ئیماراتی بری 25 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەبواری وزە لە ئەمریکا دەکات و کۆمپانیا ئیماراتییەکان کار دەکەن بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی گازی سروشتی ئەمریکا.
• ڕێککەوتنی ستراتیژی لەبواری وەبەرهێنان لەبواری کانزا دەگمەنەکان دەکرێت و هەردوولا هاوبەشی دەکەن لە بواری کانگاکردنی کانزا دەگمەنەکان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دابینکردنی خواستی جیهانی و بەردەوامیدان بە وەبەرهێنانی تەکنەلۆژی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شارەزایان ئەم هەنگاوەی ئیمارات بە بەشێک لە ستراتیژی گواستنەوەی داهاتی نەوت بۆ کەرتە شوێنگرەوەکان و وەبەرهێنانی نانەوتی ناو دەبەن. بەشێکی دیکە پێیانوایە ئیمارات ئەم وەبەرهێنانە وەک قەڵغانێک بەکاردەهێنێت بۆ پاراستنی خۆی لە بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ.
لەلایکی دیکەوە: کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات کە دۆناڵد ترەمپ ئەم بڕیارەی ئیمارات بە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ ئابووری ئەمریکا ناو دەبات. ئاماژە بەوەش دەکات ئەم رێککەوتنە دەبێتە هۆی زیادکرندی هەلی کار و پێشخستنی ئەمریکا لە بواری وزە و ژیری دەستکرد و تەکنەلۆژیا.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە






