ئاڤا نیوز
لە لیستی مووچەی مانگی سێ ناوی نزیکەی چوار هەزار خانەنشینی نوێ و میراتگر تۆمار کراوە و بە دوو لیست ڕەوانەی بەغدا کراون، لەگەڵ مووچەی مانگی سێ، سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن و بەشێکیشیان دوای جەژن 12 مووچەکەی ئیکرامییەیان بۆ خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کێشەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەگەڵ عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانیان قۆناغی باش چووەتە پێشەوە، ڕۆژانە سەدان مامەڵەی خانەنشینانی نوێ ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی دەکرێت بۆ ئەوەی بخرێنە نێو لیستی مووچەی مانگەکانی داهاتوو و سەرجەم ئەو مانگانەش لەگەڵی وەرگرن کە بەهۆی پرۆسەی خانەنشینبوونیان وەریان نەگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو خانەنشینانەی ئەم مانگە مووچەیان بۆ بەستراوە بەشێکیان ئەوانەن لە مانگەکانی ڕابردوودا کێشەی 'یو پی ئێن – میراتگر' یان هەبوو، لەگەڵ ئەم مانگە دۆسیەی دوو هەزار و 400 کەسیان چارەسەر کراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بە دوو لیستی جیا ناوی ئەو چوار هەزار کەس ڕادەستکراوە، یەکێکیان ئەوانەی کێشەی یو پی ئێن و میراتگریان هەبووە لەگەڵ خانەشینانی نوێی ئەوانەی کە سەرەتای ئەمساڵ خانەنشین بوون و مووچەیان وەرنەگرتووە."
- سەرووی هەزار و 500 کەس لە خانەنشینانی نوێ بە لیستێکی جیا ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، ئەوانەن کە 12 مووچەکەی ئیکرامیە دەیانگرێتەوە، دوای جەژن پارەکانیان بۆ خەرج دەکرێت و وەریدەگرن، ئەوانەن کە 25 ساڵ خزمەت و 180 ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە."
- ئەوانەی کێشەی یوپێ ئێنیشیان هەبووە، مووچەی ئەو مانگانەش وەردەگرن کە بۆیان خەرج نەکراوە و بەهۆی ئەو کێشەیەوە ڕاگیرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






