
لیستی مووچە و لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا هەموو ڕێکارە تەکنیکی و یاساییەکانی بڕیوە و تەنیا لەسەر بڕیارێکی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ماوە، چاوەڕێ دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی بدات.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی وادەی خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی سێ، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "هیچ گرفت و بەربەستێک نەماوە بۆ ناردنی مووچە، تەنیا بڕیاری وەزیری دارایی عێراق ماوە، بە هەموو ئەگەرەکان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچە دەدرێت و پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی خشتەی دابەشکردنی مووچە، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی کوردستان وتی، "خشتەی دابەشکردنی مووچە لەگەڵ مانگی ڕابردوو گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی تێدا ناکرێت، هەرکات پارە گەیشت هەماهەنگییەک لەگەڵ تیمی هەژماری من دەکەین بۆ ئەوەی چەند مووچە ئەم مانگە لەڕێگای هەژماری منەوە خەرج دەکرێت و چەندی بە کاش دەبێت، ئەو وردەکارییانەش ئاسانن و لەگەڵ گەیشتنی پارە خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیێنین، بە چەند ڕۆژێکیش مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابەش دەکرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





