
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دوای هەشت هەفتە لە پەککەوتنی دانیشتنەکان بەهۆی بایکۆتی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی شیعە، ئەمشەو دوای بەربانگی ئێوارە بڕیارە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای نوێی دەستەی حەشدی شەعبی بکات، ئەو پڕۆژەیەش هاوکاتە لەگەڵ داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو دامەزراوەیە و تێکەڵکردنی بە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی سەربازیی عێراقە و ئەندامەکانی لە پێکهاتەی شیعەن، سەرەتا وەک هێزێکی خۆبەخش بۆ شەڕی دژی داعش دروستبوون، بەڵام دواتر لە پەرلەمانی عێراق یاسای بۆ دەرچوو و ئێستا ئەو هێزە نزیکەی 4.5 ترلیۆن دیناری لە بودجەی گشتی بۆ دیاریکراوە و زیاتر لە 238 هەزار چەکداریشی هەیە.
لێدوانی فەرمی: سەگڤان یوسف، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەرچەندە لە کۆبوونەوەکەی ئەمشەودا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی سوننەکان و بەشێک لە شیعەکان، ئاسان نییە نیسابی یاسایی بۆ کۆبوونەوە ئامادە بێت بۆیە ئەوانیش تا کاتژمێر 8ی شەو چاوەڕێ دەبن تا بزانن نیساب دەبێت یان نا.
زانیاریی زیاتر: لای خۆیەوە شیروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمشەو کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت، هاوکات بڕیارە بڕگەکانی دیکەش دانیشتنەکەش خوێندنەوەیان بۆ بکرێت و پەسەند بکرێن.
پێدراوە ڕاستەکان: پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە 18 ماددە پێکهاتووە و لە ماددەی دووەمیدا دەڵێت، حەشدی شەعبی بەشێکە لە هێزە چەکدارەکانی عێراق و پەیوەست دەکرێت بە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە، ئەرکیشی بریتیی دەبێت لە پاراستنی ژیانی دەستووریی و دیموکراسیی عێراق و بەرگریکردن لە وڵات و پاراستنی یەکێتییەکەی، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
بەشێکی دیکە لە گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕەشنووسی پڕۆژەیاسایی نوێی دەستەی حەشدی شەعبی:
-قەدەغەیە ئەندامانی دەستەی حەشدی شەعبی کار و چالاکی سیاسی بکەن و ببنە ئەندام لە حیزبەکان، هاوکات قەدەغەشە ببنە ئەندام لە ڕێکخراوی چەکداریی.
-حەشدی شەعبی بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات و هەماهەنگیشی لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی دیکە دەبێت.
-دەستەی حەشدی شەعبی لە سەرۆک و 16 بەڕێوەبەرایەتیی پێکدێت.
-دەبێت سەرۆکی دەستەکە خاوەن ئەزموون و پسپۆڕی بێت و لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت.
-دەستەی حەشدی شەعبی ئەکادیمیای سەربازیی تایبەت بە خۆی دەبێت و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی سەربازیی بە دەرچووانی ئەکادیمیاکە دەدات.
-دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینی بۆ خەرجییەکانی دەستەکە دەکات.
-بە پەسەندکردنی ئەم یاسایە، یاسای حەشدی شەعبی ژمارە (40)ی ساڵی 2016 هەڵدەوەشێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی نێوان سوودانی و "کەتیبەکانی حیزبوڵڵا" ڕوو لە هەڵکشان دەکات
- ڕاپۆرت
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی ئاشتی لە تورکیا لە یەکەم کۆبوونەوەی بڕیاری گۆڕینی ناوەکەی دا