
دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل
ئاڤا نیوز
حكومەتی عێراق بڕیارێكی تایبەت بە هاوردەكردنی كەلوپەل و خۆراك لە هەردوو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەرانەوە دەدات، بە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی بڕیارەكەش زیانی گەورە بەر ئابووری و بازرگانانی هەرێمی كوردستان دەگات.
چیرۆكی سەرەكی: حكومەتی عێراق بڕیارێكی لەدژی جموجۆڵی بازرگانیی هەرێمی كوردستان دەركردووە و بەپێی بڕیارەكە لەمەودوا هەر بازرگانێك لە ڕێگەی دەروازەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەرانەوە، کاڵا و شتومەک هاوردە بکات، ناتوانێت لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان ڕایانبگرێت، بەڵکوو دەبێت دەستبەجێ هەناردەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقی بکات هاوكات دەبێت بارهەڵگرەکە كۆدی تایبەت بە وەزارەتی بازرگانیی عێراقی پێوەبێت، بەمەش دەبێت لەو دوو دەروازەیە جارێكی دیكە كەلوپەلەكان بگوازرێنەوە نێو بارهەڵگرێكی دیكەوە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمە بڕیارێكی سیاسییە و عێراق مەبەستی بچووككردنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستانە، بەتایبەت دەزانن كە گەشەسەندنێكی باش لە بوارەكانی كشتوكاڵ و بارزگانی و پیشەسازی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان هەیە و حكومەتی عێراق دەیەوێت بەم بڕیارە دۆخی ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بشێوێنێت.
قووڵتر: بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان دەڵێن، حكومەتی عێراق لەو بڕیارەدا هیچ هەماهەنگییەكی لەگەڵ نەكردوون و ڕاستەوخۆ بڕیارەكەی داوە، هەر بۆیە هیچ زەمینەسازییەك نەكراوە، بەڵام بەپێی دەستوور دەبێت هەرێمی كوردستان لە هەموو ئەو بڕیارانەدا پرسی پێ بكرێت و بەشدار بێت، بیانووی حكومەتی عێراق بۆ ئەو بڕیارە و هاوشێوەكانی ئەوەیە مەركەزییەت بسەپێنێت ئەمە لەكاتێكدایە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق جێبەجێ ناكرێن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە بوار لەبەردەم بازرگانانی هەرێمی كوردستانە و دواتر لە سەرەتای مانگی تازە دەبێت جێبەجێی بكەن، بەڵام لیژنەیەكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی گفتوگۆیە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بڕیارەكەدا بكرێت و بە لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتن ناوەڕۆكی نووسراو و بڕیارەكە دابڕێژرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






