گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ گۆڕانکاری تیادا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر ناردنی 954 ملیار و 880 ملیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت سبەی پارەی مووچەی مانگی سێ بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی کوردستان، دوای ئەوەش لیستی مووچەی مانگی سێ بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئەوەی پێش جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی کوردستان ڕایگەیاند، بڕی 954 ملیار و 880 ملیۆن دینار دەنێردرێت و سبەی چوارشەممە دەخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
زانیاریی ئاڤا: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لیستەکە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت، بەڵام خێراتر دەکرێت و ڕۆژانی دابەشکردن کەم دەکرێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئاڤا زانیویەتی دابەشکردنی مووچە، ئەم مانگە جیاواز دەبێت و خێرا دەکرێت بە جۆرێک هەوڵ دەدرێت تا جەژن سەرجەم مووچەخۆران مووچەیان پێ بدرێت؛ یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو جەژنە، ڕۆژانی هەینی و شەممەش کە پشووە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت بۆ هەموو مووچەخۆران.
ئەمەش بزانە: دوای چەندین ساڵ یەکەمجارە حکومەتی عێراق پێش ئەوەی مانگ تەواو بێت پارە بنێرێت و مووچە دابەش بکرێت.
لەلایەکی دیکە: ئەوانەی 'هەژماری من'ـیان هەیە و کارتەکانیان چالاکە "ئەکتیڤە" کە ژمارەیان زیاتر لە 330 هەزار کەسە، سبەی لە بانکی ناوەندییەوە پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من دەنێردرێ و هەر سبەی شەو زۆربەیان دەتوانن لە ئامێرەکانی پارە مووچەکەیان ڕابکێشن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە