
ئاڵای وڵاتی چین و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵگریی ئەمریکا، چین هەڕەشەی سەرەکییە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان، ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، بەیژینگ لە توانا سەربازی و ئەلیکترۆنیەکانیدا پێشکەوتن بەدەستدەهێنێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ھەڵسەنگاندنی ساڵانەی ھەڕەشەی بەیژینگ لەلایەن کۆمەڵگەی ھەواڵگریی ئەمریکا، "فشاری زۆرەملێ"ـی بەیژینگ دژی تایوان و "ئۆپەراسیۆنە ئەلیکترۆنییە بەرفراوانەکان دژی ئامانجەکانی ئەمریکا" نیشاندەری پەرەسەندنی مەترسییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بوون.
زانیاریی زیاتر: "چین هەمەلایەنەترین و بەهێزترین هەڕەشەی سەربازی دەخاتە سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و بەیژینگ بەردەوام دەبێت لە فراوانکردنی چالاکییەکانی بۆ لاوازکردنی ئەمریکا لە ناوخۆ و جیهانیدا". ڕاپۆرتەکەی هەواڵگریی ئەمریکا وادەڵێت.
لێدوانی فەرمی: تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، "سوپای چین بەردەوامە لە نیشاندانی توانا پێشکەوتووەکانی، لەوانە چەکی هایپەرسۆنیک، فڕۆکەی جەنگی، ژێردەریایی پێشکەوتوو". ئەو دەشڵێت، ئەو وڵاتە بەتواناترین ڕکابەری ستراتیژی واشنتنە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: هاوکات، ڕووسیا هاوشانی ئێران، کۆریای باکوور و چین هەوڵدەدات لەڕێگەی هەڵمەتی بە ئەنقەستەوە ململانێی ئەمریکا بکات، بۆ نموونە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا وانەیەکی گرنگ بووە بۆ ڕووسەکان تا زانیاریی وردییان لەسەر چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی چەک و هەواڵگریی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەستبکەوێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ئێران مافى خۆیەتى وزەى ئەتۆمى بۆ مەبەستى ئاشتىی بەکاربهێنێت
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
22 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە ئێران دەستگرکران
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس: بڕیاری ترەمپ لە بەرژەوەندیی ئەمریکا دەبێت