
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ تەمویلی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 25-3-2025، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری دارایی بۆ تەمویلکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپارد، بۆیە هەمان ڕۆژ وەزارەتی دارایی واژۆی لەسەر تەمویلکردنی پارەکە کرد.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە کە پارەکەمان وەرگرتووە، خشتەی مووچە بڵاودەکەینەوە، پارەکەش بەسەر بانکەکان دابەش دەکەین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری وتیشی: لە دوای وەرگرتنی پارەکە لەسەر ئەو بنەمایە خشتەکە دانراوە کە لە سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش بکەین، واتە لە ڕۆژی پێنجشەممە دەستپێدەکەین تاوەکو ڕۆژی عەرەفە هەمووی دابەش دەکەین، واتە خشتەی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و وەکو مانگی پێشوو نابێت، چونکە خشتەی مانگی دوو بۆ چوار ڕۆژ بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





