دەڕاسە تراکتۆرێک لە کاتی دروێنەی گەنمدا
ئاڤا نیوز
بەغدا ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی کوردستان وەردەگرێت کە بڕەکەی لە ساڵی ڕابردوو کەمترە. وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ زیادکردنی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کوردستان.
وێنە گەورەکە: ئەم ساڵ جووتیاران تووشی دوو گرفت دەبنەوە، هەندێکیان بەهۆی کەمی بارانەوە کە بەشێک لە گەنمەکەیان وشک بووە، بەشێکی دیکەیان بەهۆی ئەوەی گەنمەکەیان ئاو دەدەن، خەرجییەکی زۆریان کردووە، ترسیان هەیە ئەمساڵ عێراق بەرهەمەکەیان وەرنەگرێت.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی بە ئاڤای وت، "بەردەوام لەسەر خەتین و گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکەین، بۆ ئەوەی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کوردستان زیاد بکەین، چونکە ئەو بڕەی ئەمساڵ دیاری کراوە زۆر کەمە".
- ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕی 400 هەزار تۆن گەنمی دیاری کردووە لە جووتیارانی کوردستان وەریبگرێت، بەڵام "بەپێی پێشبینی ئێمە گەنمی جووتیارانی کوردستان لەو بڕە زیاترە".
- بەغدا ساڵی ڕابردوو بڕی 700 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی کوردستان وەرگرتووە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە