
ئامێری ATM لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی لیستی مووچەی مانگی سێی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەكات و چەند توێژێك مووچەكانیان بە كاش وەردەگرن هاوكات فەرمانبەرانی سێ وەزارەتیش لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچەكانیان وەردەگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی لیستی مووچەی مانگی سێ كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دوێنێ بڵاوكرایەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-03-27، هەریەك لە خانەنشینانی شارستانی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، زیندانییە سیاسییەكان، بەركەوتووانی كیمیاباران و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەی مانگی سێ بە كاش وەردەگرن.
لە لایەكی دیكەوە: بەپێی ڕاگەیێنراوی تیمی هەژماری من، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرمانبەرانی هەر سێ وەزارەتی پەروەردە، خوێندنی باڵا و تەندروستی، كورتە نامەیان پێدەگات و دەتوانن مووچەكانیان لە ئەی تی ئێمەكان ڕابكێشن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرجەمی یەك ملیۆن سوودمەند تاوەكو ئێستا 732 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار كراون، 405 هەزار كارتی بانك دابەش كراون و ئەم مانگە 313 هەزار مووچەخۆر مووچەكانیان لەڕێی پڕۆژەی هەژماری منەوە وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: تاوەكو ئێستا 550 ئەی تی ئێم لە 200 شوێنی جیا جیای سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دانراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 42 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






