
کۆبوونەوەی جێگەری سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری نەوت. وێنە؛ ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی کاریگەری بڕینی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا بۆ بەرنامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: ئیدارەی تڕەمپ بڕیاری دا 83%ـی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا بۆ جیهان هەڵبووەشێنێتەوە، نەتەوەیەکگرتووەکانیش ڕایگەیاند، "دەبێت بڕیاری قورس بدەین و کاری لەپێشینە بۆ ڕزگارکردنی گیانی ملیۆنان مرۆڤ دابنێین".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق، بەسەرۆکایەتیی د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، بەئامادەبوونی، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت، تەیف سامی، وەزیری دارایی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ڕاگرتنی بودجەی ئەمریکا بۆ بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کاریگەری ڕاگرتنی بودجە لەسەر بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە سەنتەری ئەمەل و و کەمپی هۆل و پرسی گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە هەیە، تاوتوێ کرا.
پێداچوونەوە و گفتوگۆ لەسەر ڕاسپاردکانی کۆبوونەوەی پێشوو کرا کە لەئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەچوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە دووەم کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای عێراقە لەبارەی کاریگەرییەکانی بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکا و ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکی دیکە کرا و لە کۆبوونەوەکەدا زنجیرەیەک بڕیاری گرنگ دران بۆ پاڵپشتی وەزارەتی کۆچ و دامەزراوە عێراقییەکان کە کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەن، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی گواستنەوەی خێزانە عێراقییەکان و پڕۆسەی تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






