
ئاڤا نیوز
نزیکەی 100 هەزار پیشمەرگەی یەکەی 80 و لیواکان لە سنووری پارێزگای دهۆک کە بە شێکیان 28 ساڵ خزمەتیان هەیە و ماوەی 15 ساڵە فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕدەکەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سوودمەند نەبوون، داوایان لە ئاڤا کردووە تاوەکو بەدواداچوونیان بۆ بکات لەسەر ئەوەی ئایا هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە زەوییان پێدەدرێت یاخود نا؟
چیرۆکی سەرەکی: پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیە فۆڕمی زیاتر لە 180 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت و وەزارەتی شارەوانیش سەرقاڵی پێداچوونەوە و وربینیکردنە لە فۆڕمەکانی قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی.
زانیاریی زیاتر: پێشمەرگە و فەرمانبەر و خانەنشینانی یەکەی 70 و 80 پێشووتر بڕیار نەبوو زەوی وەربگرن، چونکە ئەو کەسانەی زەوی وەردەگرن دەبوو لە چوارچێوەی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن، بەڵام ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە ئەو بابەتەی یەکلاکردووتەوە و زەوی بەوانیش دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، فۆڕمی هەر فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشینێک ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی بکرێت، دوای وردبینی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت دوای گەڕانەوەی ڕەزامەندی زەویان پێدەدرێت.
- دەیان هەزار فۆڕم ئێستا لە پڕۆسەی وردبینیدان، لە قۆناغی سێیەمی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی 70 و 80 زیاد کراوە و زەوییان پێ دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






