ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی گەیشتە شاری دهۆک، بەو هۆیەوە 28 مۆلیدەی دوو گەڕەک بە یەکجاری کوژایەوە. پارێزگاری دهۆکیش ڕایگەیاند، پڕۆژەکە لە ڕۆژهەڵاتی دهۆکەوە بۆ ڕۆژئاوا دەستپێدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی کابینەی نۆیەم، دوای ئەوەی لە هەولێر و سێلمانی دەستیپێکرد، شەوی ڕابردوو پرۆژەکە گەیشتە دهۆک و دوو گەڕەکی ئەو شارە بە کارەبای بە 24 کاتژمێری ڕووناک کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پڕۆژەکە 28 مۆلیدەی گەڕەک دەکوژێنێتەوە ئەو دوو گەڕەکەی شاری دهۆک بەرۆشکێ و سەرهەڵدانن کە حەوت هەزار هاوبەشی کارەبایان هەیە و نزیکەی 30 هەزار هاونیشتمانی سوودمەند دەبن لەو خزمەتگوزارییە.
- پڕۆژەکە سەرەتا لە گەڕەکە هەژار نشینەکان دەستیپێکرد، چونکە لەبەرژەوەندی ئەواندایە و ئەم جەژنە دەبێتە دوو جەژن بۆ ئەوان.
باکگراوند: مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، لەو کاتەوە تا ئێستا 415 هەزار هاونیشتمانی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە، نزیکەی 400 مۆلیدەی تایبەتی گەڕەکەکانیش وەستێنراون و چی دیکە دووکەڵ و دەنگیان نامێنیت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە کوژراوەکانی بەنزینخانەکەی هەولێر پاڵەوانی لەشجوانی عێراق بوو
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات