
مووچەخۆرێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی لەڕێگەی ئامێری ATMـەوە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تا دێت ژمارەی بەشداربووان لە پڕۆژەی هەژماری من زیاتر دەبێت، وا بڕیارە لەگەڵ مووچەی مانگی چوار زیاتر لە 400 هەزار کەس لەڕێگەی کارتی بانکیەوە مووچەیان وەربگرن.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کورستان، ئامانج لێی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، بۆ مووچەی مانگی 4، ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لەڕێگەی کارتی بانکییەوە مووچە وەردەگرن ژمارەیان دەبێتە 405 هەزار کەس، بەمەش تا چوار مانگی ئایندە ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی لەڕێگای کارتی بانکییەوە مووچە وەردەگرن دەبێتە 700 هەزار کەس.
بۆچی گرنگە: چاوەڕوان دەکرێت تا سێ مانگی تر هەموو مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان لە ملیۆنێک و 150 هەزار کەس زیاترە لە هەژماری من تۆمار بکرێن. ئەو ژمارەیەی کە تا ئێستا تۆمار کراوە 732 هەزار کەسە و زیاتر لە 400 هەزار کارتی بانکی بۆ بەشدار بووان دەرکراوە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەم مانگە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، 313 هەزار و 300 کەس لە ڕێگای ئامێرەکانی ATMـەوە مووچەکانیان وەرگرت، لەو ژمارەیە 228 هەزار و 700 کەسیان مووچەخۆری شارستانی و 84 هەزار و 600 کەسیان مووچەخۆری سەربازی بوون. زیاتر لە 60 هەزار پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە و نزیکەی 20 هەزار پێشمەرگەی زێرەڤانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ مووچەکانیان لەڕێگای ATMـەوە وەرگرت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمەکانی پڕۆژەی هەژماری من تا ئێستا 560 ئامێری ATMـیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان داناوە، بڕیارە ژمارەی ئامێرەکان بۆ هەزار ئامێر زیاد بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە