
مامۆستا و قوتابییان لە هۆڵی خوێندن لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش بکرێت، بەڵام بە هۆی نەبوونی پارەی کاش لە بانکەکان دابەش نەکرا. وەزارەتی دارایی دەڵێت دوای جەژن مووچەکانیان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە ژمارەیەک فەرمانبەر و مامۆستا لەسەر هەردوو میلاکی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە شێوەی گرێبەست دامەزران و بەشێکیان بە تایبەت مامۆستایانی خوێندنی باڵا تا ئێستا تەنیا یەک مووچەیان وەرگرتووە.
زانیاریی زیاتر: عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی پەروەردە کە هەواڵی ئەوەی بڵاوکردبووەوە ئەمڕۆ شەممە مووچە دابەش دەکرێت، لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت؛ هەڵەی ئێمە نییە و ئەوەی لە توانای مندا بوو کردوومە، هەر هەواڵێکم بڵاوکردبێتەوە لەسەر قسەی لایەنی پەیوەندیدار بووە نەک قسەی من، داوای لێبوردن دەکەم.
لە لایەکی دیکەوە: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت، "لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری هەماهەنگیمان کردووە، دوای ئەوەی وەزیری دارایی واژۆی لەسەر گرێبەستەکان کرد، دوای جەژن هەوڵدەدەین شایستەی دارایی مانگەکانی یەک و دووی مامۆستایانی گرێبەست خەرج بکرێت."
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەهۆی نەبوونی پارەی کاشەوە نەتوانرا پێش جەژن دابەش بکرێت، دوای جەژن لەگەڵ مووچەی گرێبەستی قوتابخانەکان، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەدرێت کە ژمارەیان چوار هەزار و 104 کەسە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





