
ئاڤا نیوز
بەسەرپەرشتیی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، حکومەتی نوێی ڕاگوزەری سووریا ڕاگەیێنرا و کابینەیەکە تەنیا یەک ئافرەتی تێدایە، هاوکات چەندین سەرکردەی شۆڕشی سووریا کە لە ساڵی 2011 دژی ڕژێمی پێشوو دەنگیان هەڵبڕی، تێدایە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 13ـی 3، لیژنەی نووسینەوەی دەستووری کاتیی سووریا کە لەلایەن شەرع ڕاسپێردرابوو، دوای 11 ڕۆژ کۆتایی بە کارەکانی هێنا و دەستووری کاتیی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر نووسیەوە کە ماوەی پێنج ساڵە و شەرعیش پەسەندی کرد. هاوکات ئێوارەی شەممە 29ـی 3 ـی 2025، حکومەتی ڕاگوزەری سووریا پێکهێنرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە گوتارێکی دا لە مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێ ڕایگەیاند: لە ئێستادا شاهیدی لەدایکبوونی قۆناغێکی نوێین لە مێژووماندا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و مورهەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگری لە پۆستەکانیان مانەوە و ئەنەس خەتتاب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی پۆستی وەزیری ناوخۆی وەرگرت.
زانیاریی زیاتر: وەزیرانی کابینەی نوێی حکومەتی کاتیی سووریا:
مەزهەر وەیس، وەزیری داد.
محەممەد یوسر بەرنیە، وەزیری دارایی.
موسعەب نزار، وەزیری تەندروستی.
محەممەد ئەبو خەیر شوکری، وەزیری ئەوقاف.
محەممەد بەشیر، وەزیری وزە.
مەروان حەلەبی، وەزیری خوێندنی باڵا.
هیند قەبووات، تاکە وەزیری ئافرەتە و پۆستی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی پێدرا.
نیزال شەعار، وەزیری ئابووری.
حەمزە مستەفا، وەزیری ڕاگەیاندن.
یەعرب بەدر، وەزیری گواستنەوە.
محەممەد ئیسکاف، وەزیری گەشەپێدان.
مازن ساڵحانی، وەزیری گەشتوگوزار.
محەممەد سامح حامز، وەزیری وەرزش و لاوان.
محەممەد ساڵح، بێژەری کەناڵی "جەزیرە" بووە وەزیری ڕۆشنبیری.
مستەفا عەبدولڕەزاق، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.
محەممەد عەبدولڕەحمان ترکۆ، وەزیری پەروەردە و فێرکردن.
ئەمجەد بەدر، وەزیری کشتوکاڵ.
عەبدولسەلام هەیکەل، وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆجیای زانیاری.
ڕائید ساڵح، وەزیری فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان.
محەممەد عەنجەرانی، وەزیری ئیدارەی خۆماڵی و خزمەتگوزارییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






