
تمەنی ئێرانی - دۆلاری ئەمریکی
ئاڤا نیوز
شەش مانگ لەمەوبەر هەر دۆلارێک بەرامبەر 50 هەزار و 600 تمەن بوو، بەڵام دوای شەش مانگ بە نزیکی نیوەی بەهاکەی لەدەستداوە و ئەمڕۆ هەر دۆلارێک بەرامبەر بووە بە 90 هەزار و 800 تمەن.
چیرۆکی سەرەکی: ناوی دراوی فەرمی ئێران ڕیاڵە، بەڵام لە بازاڕدا پێی دەوترێت تمەن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە تا ساڵی 1932 ناوی دراوی ئێرانی تمەن بووە. تا ساڵی 1979 دراوی ئێرانی لە ڕیزبەندی 16ـهەمین بەهێزترین دراوی جیهان بوو. بەڵام هاتنە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، دراوی ئێرانی لە ڕیزبەندییەکان دوورخستەوە و بوو بە یەکێک لە دراوە خراپەکان.
ژمارەکان وا دەڵێن: سەرەتای مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، 100 دۆلار بەرامبەر پێنج ملیۆن و 600 هەزار تمەن بوو. ئەم نرخە تا کۆتایی مانگی نۆ بەردەوام بوو.
- مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوو بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا و ئەگەرەکانی دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ گۆڕانکاری لە نرخی تمەن دروست بوو، لەو مانگە 100 دۆلار بەرامبەر شەش ملیۆن و 300 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کرا.
- مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو، بەهۆی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا و هەڕەشەکردن لە ئێران لەسەر دۆسیە ئەتۆمییەکەی. بەهای تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزی، 100 دۆلار بەرامبەر حەوت ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە کرا.
- مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بڕیاریدا هەموو سزاکانی سەر ئێران بگەڕێنێتەوە لە ئەگەری بەردەوامی دۆسیە ئەتۆمییەکەی، لەو مانگە 100 دۆلار بەرامبەر زیاتر لە هەشت ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە کرا.
- مانگی یەک و دووی ئەمساڵ دەستپێکێکی خراپ بوو بۆ تمەنی ئێرانی. کۆتایی مانگی شوبات 100 دۆلار بەرامبەر نۆ ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە کرا. ئەو نرخە لە مانگی ئادار تا 10 ملیۆن تمەن تۆمار کرا.
- ئەمڕۆ چوارشەممە 2-4-2025 نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە نۆ ملیۆن و 800 هەزار تمەن بووە.
هۆکارە زانراوەکان: لە چوار مانگی ڕابردوودا لەو کاتەوەی دۆناڵد ترەمپ، وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەرکار بووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە ئاستێکی خراپ. فشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ کۆتایهێنان بە دۆسیە ئەتۆمییەکەی ئێران و گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر کەرتی بانکی و ئابووری ئەو وڵاتە بە تەواوی دراوەکەی بێ بەها کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






