
دیمەنی وشکەساڵی هەرێمی کوردستان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
عێراق هەوڵەکانی خێرا کردووە بۆ ئەوەی ڕوو لە بارانی دەستکرد بکات و ئەزموونێکی 30 ساڵە تاقیبکاتەوە، کە ئێستا بەهۆی وشکەساڵییەوە ناڵێنێت و ناچارە هەوری دەستکرد بۆ باران بارین بەکاربهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2022ـەوە و ماوەی سێ ساڵە بە دوای یەک عێراق بە دەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت. بەهۆیەوە زیانی گەورە بە ڕووبەڕی کشتوکاڵی کەوتووە و بە تایبەت لە ئەمساڵدا ڕێژەی باران بارین لە تەواوی عێراق بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، بۆ سوود وەرگرتن لە تەکنیکی بارانی دەستکرد توێژینەوە کراوە و لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بیانی گفتوگۆیان کردووە. هاوکات چەند ئۆفەرێکیش پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کراوە.
بابەتی بارانی دەستکرد لە عێراق بابەتێکی جیاوازە و پەیوەندیدارە بە بەغدا و هەماهەنگیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە و بە فەرمی ئاگادار نەکراونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: جاسم فەلاحی، بریکاری وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرای دەکات، عێراق رژدە لەسەر بەکارهێنانی بارانی دەستکرد، بەڵام ئەو بابەتە تێچووی زۆر و پێویستی بە خەمڵاندنی زیاترە بۆیە چاوەڕوانی ڕاپۆرتی کەڵکی ئابووری دەکەن.
زانیاریی زیاتر: بۆ بەکارهێنانی پڕۆژەی بارانی دەستکرد، تیمی زانستی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتمەندی ئوستراڵی و ئەڵمانی کۆبوونەوەیان کردووە و دەستەی کەشوهەوای عێراق دەڵێت ئەو پڕۆژەیە لە قۆناغی توێژینەوەدایە و پێویستی بە بودجە و فڕۆکەی چاودێری و تایبەت بۆ دروستکردنی هەوری دەستکرد هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو تەکنیکە بریتییە لە کوتانی هەورەکان بە ماددەی کیمیایی ئایۆدیدی زیو AgI، تاوەکو هەورەکان گەشە بکەن و توانای دابارینی بارانیان هەبێت. بەڵام ئەوەی پێویستە ڕێژەی شێ لە هەوای ناوچەکەدا سەدا 40 بێت. بۆیە هەمیشە سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت. هاوکات تێچووی ماددیشی زۆرە، بۆ نموونە کوتانی یەک هەور پێویستی بە 200 دۆلار، کە نزیکەی نیو ملیۆن لیتر دەبارێنێت کە یەکسانە بە 500 مەتر سێجا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






