
سەرۆکوەزایرینی عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک خانەوادەی شەهیدانی کوردانی فەیلی. وێنە؛ ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، کوردانی فەیلی لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاوەوە ڕووبەڕووی نەهامەتی گەورە بوونەتەوە و شەهیدەکانیان بەڕێزەوە یاد دەکەنەوە، جەختیش دەکاتەوە کە هەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی مافەکانیان بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو حکومەتی بەعس هەڵمەتێکی فراوانی بۆ جينۆسايد و بەزۆرەملێ کۆچپێکردنی زیاتر لە ملیۆنێک کوردی فەیلی دەستپێکرد و دەستیشی بەسەر موڵک و ماڵەکانیاندا گرت، لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا تەنیا 100 هەزار کوردی فەیلی مافەکانیان بۆ گەڕاوەتەوە و ئەوانی دیکە هێشتا لە چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی مافەکانیاندان.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ 2ـی نیسان کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی شەهیدی کوردی فەیلی، لەگەڵ بەشێک لە کەسوکاری شەهیدانی کوردی فەیلی کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەکرد، یادی ئەو تاوانانە دەکەنەوە کە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو دژ بە کوردانی فەیلی ئەنجامیداون، ئێستاش وەزارەتی ناوخۆ پەیوەست بە دۆسیەی ڕەگەزنامە و ڕاستکردنەوەی مامەڵەی کوردانی فەیلی لە کارەکانی بەردەوامە.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی سوودانی:
٠ فەرمانمان کردووە ڕێکارە یاساییەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیان و گەڕانەوەی مافە زەوتکراوەکان تەواو بکرێن، تاوانەکانیش دۆکیومێنت بکرێن.
٠ بە هەماهەنگی لەگەڵ دادگا تایبەتمەندەکان چاودێری دۆسییەکانی پەیوەست بە کوردانی فەیلی دەکەین، ڕێنماییشمان داوە بە پارێزگاکانی دیالە و واست ناوچەکانی کوردانی فەیلی ئاوەدان بکەنەوە.
٠ هەوڵی لابردنی هەموو ئاستەنگییەک کە بەهۆی بڕیارەکانەوە بۆ مافی کوردانی فەیلی دروست دەبن، دەدەین.
٠ ئەوەی بۆ شەهیدانی فەیلی کردوومانە بەشێکە لە ئەرکی سەشانمان بەرامبەر قوربانییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






