سەرۆکوەزیران بارزانی: هیوادارین مانگی ڕەمەزان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی لە جیهاندا
- کوردستان
- 2024-03-10
سەرۆکوەزیران بارزانی - وێنە:KRG
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوادەخوازێت مانگی ڕەمەزان ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا.
پەیامی پیرۆزبایی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 10-03-2024 بڵاویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت".
درێژەی پەیام: "لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، كە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بكات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان سبەی دووشەممە 11-03-2024 وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 10 خولەک لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
8 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی هێرشی تووند دەکاتە سەر نەوشیروان مستەفا





