
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەشێکی زۆر لەو وڵاتانەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا پێناسی گومرگی بەسەر هەناردەی کاڵاکانیان بۆ ئەمریکا بسەپێنێت، هاتنە دەنگ و دەڵێن، ئەم هەنگاوە ڕاگەیاندنی جەنگی بازرگانییە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 2ـی 4ـی 2025، ئەمریکا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو وڵاتە پێناسی گومرگی بەسەر بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان سەپاند کە کاڵا و شتومەک هەناردەی بازاڕەکانی ئەمریکا دەکەن. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو هەندێک لەو وڵاتانە دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاردانەوەی بەشێك لەو وڵاتانە بەرامبەر هەنگاوەکەی سەرۆکی ئەمریکا:
- ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، هەنگاوەکەی ترەمپی بە گورزێکی گەورە بۆ ئابووریی جیهان وەسفکرد و ڕایگەیاند: ئابووریی جیهان زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و ناسەقامگیری زیاتر دەبێت.
- بەریتانیا: سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ئەو بڕیارەی ئەمریکا کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری وڵات دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا خۆمان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو بڕیارە ئامادە دەکەین.
- ئیتاڵیا: جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر کاڵاکانی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکاوە ڕایگەیاند، باجی گومرگی هەنگاوێکی دۆستانە نییە و لەوانەیە ببێتە هۆی جەنگی بازرگانی.
-ئوسترالیا: ئەنتۆنی بانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، باجەکانی ترەمپ ناڕەوایە و پەیوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا دەگۆڕێت.
- چین: بە توندی دژی باجی گومرگی ئەمریکاین و ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەرپەرچدانەوە و پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەكەمان دەگرینەبەر.
لەلایەکی دیکە: ترەمپ دەڵێت، "ئەم هەنگاوە بۆ ڕزگارکردنی ئابووریی ئەمەریکایە، هیواخوازم کورتهێنانی بازرگانی کەمبکاتەوە و هانی پیشەسازی ناوخۆیی بدات".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ژووری بازرگانیی ئەمەریکا ئەم هەنگاوە بە "باجێکی فراوان لەسەر بەکاربەران" پێناسە دەکات و هۆشداری لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





