دەرباز كۆسرەت: دوای پشووەكانی جەژن گفتوگۆ لەبارەی دیاریكردنی پۆستەكان دەكەین
- کوردستان
- 3 نیسان

دەرباز كۆسرەت، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامی شاندی باڵای دانووستاندنکاری یەکێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتوو
ئاڤا نیوز
دەرباز كۆسرەت ڕەسول ئاشكرای دەكات، پاش پشووەكانی جەژن، كۆبوونەوەكانی تیمە تەكنیكییەكانی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و گفتوگۆ لەبارەی دیاریكردنی پۆستەكان دەکرێت.
وێنە گەورەكە: پارتی و یەكێتی وەك هەردوو حیزبی براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، لەماوەی ڕابردوودا چەندین گەڕی گفتوگۆ و دانووستاندنیان ئەنجامداوە بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاڕاستەكان بەوجۆرەن لە ئاییندەیەكی نزیكدا بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی.
لێدوانی فەرمی: دەرباز كۆسرەت، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامی شاندی باڵای دانووستاندنکار بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتوو لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی پشووەكانی جەژن كۆبوونەوەكان ڕاگیراون و دوای جەژن كۆبوونەوەكان دەستپێدەكەنەوە،
- دواهەمین كۆبوونەوەمان ئامادەكاریی ڕەشنووسی دیدگای هاوبەشی پارتی و یەكێتی بوو بۆ كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو گفتوگۆ لەبارەی دیاریكردنی پۆستەكانەوە دەكەین.
- ئێمە وەكو یەكێتی هەركەسێك بەشیاو بزانین بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاكان، دواتر دەستنیشانیان دەكەین و پێویستە ئەو كەسە لەئاست چاوەڕوانیی خەڵكی كوردستان بێت.
- كاری هاوبەشی تیمە تەكنیكییەكانی پارتی و یەكێتی لەماوەی ڕابردوودا ڕاستە بەهێواشی ڕۆیشتووە، بەڵام بەرهەمی هەبووە و كاری زۆرباش كراوە بۆ لابردنی بەربەستەكان و لێكنزیككردنەوەی بۆچوونەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت






