ئەپیکۆر: دەمانەوێت پەلە بکرێت لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان
- بزنس
- 4 نیسان

لۆگۆی ئەپیکۆر
ئاڤا نیوز
کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت لە هەرێمی کوردستان جەخت لەوەدەکەنەوە، پەلە دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و لەو پێناوەشدا لە هەوڵەکانیان بەردەوامن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای پەسندکردنی بودجە و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ تێچووی هەر بەرمیلێک نەوت، بەلام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دیاری نەکراوە، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەی سێ لایەنی (هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان) کراون و تورکیاش ئامادەیی خۆی بۆ هەمان پرس دەربڕیوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕایگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانێکی زۆر بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت گەیشتووە، ناچاربوون لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە نرخی کەمتر لە بازاڕی جیهانی نەوت بفرۆشن.
زانیاریی زیاتر: بەشێکی دیکە لە ڕاگەیێنراوەکەی ئەپیکۆر:
- بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنی نەوت بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتدا ڕاگرتووە.
- لەگەڵ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
- پاراستنی ماف و وەبەرهێنانی ئەندامەکانمان زۆر گرنگە، ئەم خاڵانەمان گەیاندووەتە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان.
- پەلەمان کردووە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و لەو پێناوەشدا فشارمان کردووە بۆ ئەنجامدانی دانووستان لەگەڵ حکومەتی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: له 25ـی ئاداری 2023، بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان لهڕێگهی بهندهری جهیهانی توركیا ڕاگیرا، کە عێراق لە دژی تورکیا تۆماری کردبوو.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەگوێرەی "ئەپیکۆر" ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە زیانەکەی بە یەک ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، واتە تاوەکو ئێستا زیانی 24 ملیار دۆلار زیانی بە ئابووری عێراق گەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژدارنەکانی کەنەدا ڕاگەیێنرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە