
کارمەندێکی وەزارەتی نەوت لەکاتی کارکردن. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ️داوای کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ تێچووی هەر بەرمیلێک نەوت، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دیاری نەکراوە، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)ـیش هۆکاری دەستپێنەکردنەوەکەی دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی نەوتی عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا وەڵامی ڕاگەیەندراوەكەی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) دەداتەوە ڕایدەگەیێنێت:
• لێدوانی ئەپیکۆر لەبارەی نەبوونی نیازی وەزارەتەکەمان بۆ دانوستان لەسەر چارەسەرکردنی پرسی جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانەی لەنێوان کۆمپانیاکانی ئەپیکۆر و حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکراون "درۆن و چەواشەكارین".
• بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی دروستی یاسای بودجە کە لە 2ـی شوباتی 2025 پەسەندکرا، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە زوترین کات هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری عێراق - تورکیاوە دەست پێبکاتەوە، لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی خاو دەکات کە ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) یان بۆ وەزارەتی نەوت دەکرێت.
• هاوکات مەرجی ئەوەی داناوە کە خەمڵاندنی دادپەروەرانە بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ هەر کێڵگەیەک بە جیا، لەلایەن ڕاوێژکارێکی نێودەوڵەتییەوە هەژمار دەکرێت.
• حکومەتی عێراق هەنگاوی کۆنکرێتی و جددی ناوە بۆ نیشاندانی نیازپاکی خۆی لە دانوستانەکان و دڵنیابوون لە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق - تورکیاوە بە خێرایی و بەرپرسیارێتییانە و بەردەوام و لە پێناو بەرژەوەندیی نیشتمانی وڵاتدا کاری کردووە. هەوڵی بەرچاوی داوە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی عێراق و جێبەجێکردنی چارەسەری یاسایی و بەردەوام.
• محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران جەختی لەوە کردەوە کە فرۆشتنی نەوت لە چوارچێوەیەکی نایاسایی لە دەرەوەی بەرپرسیارێتی کۆمپانیای سۆمۆ و میکانیزمی فرۆشتنی، پێشێلکردنی مافەکانی گەلی عێراقە.
• ئاستەنگی بنەڕەتی لەم دانوستانانەدا ئەوەیە کە هەر کاتێک ڕێککەوتنێکی دیاریکراو بەرەو پێش دەچێت، هەنگاوی نەرێنی دەگیرێنەبەر، بەڵام نەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، چونکە داواکارییە ناواقیعییەکان لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکان ڕێگرن لە بەرەوپێشچوون بەرەو چارەسەری کۆتا.
• گەیشتن بە ڕێککەوتن لە زووترین کاتدا زۆر گرنگە بۆ وەستاندنی فرۆشتنی ناڕاست و نایاسایی و پاراستنی سەروەت و سامانی خەڵکی عێراق.
• وەزارەتی نەوت داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان و دیالۆگ بەمەرجێک دانوستانەکان بەگوێرەی یاسای هەموارکراوی بودجە بێت و میکانیزمێکی کاری ڕوون بدۆزرێتەوە کە مافەکانی عێراق بپارێزێت و پابەندبوونەکانی بەرامبەر وەبەرهێنەران مسۆگەر بکات.
• ئامانجی سەرەکی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتە لە ڕێگەی بۆرییەوە بە شێوەیەکی دەستبەجێ و سەلامەت و یاسایی و لە هەمان کاتدا دەستەبەرکردنی سەروەری یاسا و پاراستنی سەرچاوە نیشتمانییەکان بۆ ئەوەی بەشێوەی نایاسایی کەڵکی لێوەرنەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






