
کەل و پەلی بازرگانی ئەمریکی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە سەپاندنی باج، حکومەتی چین لە 10ـی نیسانەوە باج بە ڕێژەی 34% بەسەر هەموو کەل و پەلێکی هاوردەکراوی ئەمریکادا دەسەپێنێت.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ باجی گومرگی بەسەر 50 وڵاتاندا سەپاند، هەموو ئەو وڵاتانەش بە بەرپرسیار دەزانێت کە مامەڵەی خراپیان لەگەڵ ئەمریکا کردووە یەکێک لەو وڵاتانەش چین بوو کە باجی بەسەردا سەپاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی چین ڕۆژی هەینی کۆمەڵێک باجی گومرگی و سنووردارکردنی زیاتری بەسەر کاڵاکانی ئەمەریکا ڕاگەیاند وەک ڕێوشوێنێک بۆ بەرپەرچدانەوەی باجی گومرگی سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: لە 10ـی نیسانەوە باجی گومرگی زیاتر بە ڕێژەی 34% بەسەر هەموو کاڵاکانی ئەمەریکا دەسەپێنێت.
زانیاریی زیاتر: چین یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بەهۆی بریارەکانی ترەمپ، ئەم هەفتەیە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، بۆیە بڕیاریدا ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی تووند بگرێتەبەر بۆ تۆڵەسەندنەوە.
لە لایەکی دیکەوە: پەکین ڕایگەیاند: لە ڕۆژی هەینیەوە کۆنترۆڵی هەناردەکردنی بەردە دەگمەنە مامناوەند و قورسەکان بۆ ئەمریکا جێبەجێ دەکات، ئەو بەردانەش بریتین لە سامریۆم، گادۆلینیۆم، تێربیۆم، دیسپرۆسیۆم، لوتیتیۆم، سکاندیۆم و ئیتریۆم.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دوای زیادکردنی پێناسی گومرگی لەسەر کاڵا و کۆمپانیا ئەمریکییەکان، ترەمپ دەڵێت: چین ترساوە و ئەمەی دەیکەن هەڵەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش





