
ئاڤا نیوز
سبەینێ یەکشەممە کە یەکەم رۆژی دەوامە دوای پشووی جەژنی رەمەزان، فەرمانبەرانی یەکە ژمێریارییەکان لە دەستە و وەزارەتەکان دەست دەکەن بە کارکردن و ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا بەردەوامە و لە سبەینێ یەکشەممەوە سیستمی پەیڕۆل کارا دەبێت و یەکە ژمێرییارییەکانی وەزارەتەکان ڕاسپێردراون بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە سبەینێوە، سیستمی پەیرۆڵ کارا دەکرێت، بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار. لەماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی ئامادە دەکرێت.
بە گوتەی هیوا ئەفەندی، تەنیا لیستی خانەنشینی دەمێنێتەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی فەرمانبەری نوێ خانەنشین دەبن بۆیە زوو تەواو نابێت.
لە لایەکی دیکەوە: ئاڤا قسەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان کردووە لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار، دەڵێن بۆ ناردنی مووچەی هەر مانگێک بەپێی ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت چەند ڕێکارێک بگیرێنەبەر.
یەکەم؛ میزان موراجەعەیە: واتا داهات و خەرجی حکومەت، بۆ ئەم مەبەستەش سبەی یەکشەممە دەست دەکەین بە ئامادەکردنی میزان موراجەعەی مانگی سێ. بۆ ئەوەی بزانرێت داهات و خەرجی چەند بووە.
دووەم؛ ناردنی داهاتی ناوخۆیە بۆ بەغدا.
زانیاریی زیاتر: هاوتەریب لەگەڵ وەزارەتی دارایی، فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریش خەریکی لیستەکە دەبن بە سیستمی پەیرۆڵ، کە تەواو بوون ڕاستەوخۆ ڕەوانەی بەغدای دەکەن بۆ وردبینی، لەوێش چەند رۆژێکی پێویستە و دواتر پارەی مووچە دەنێرێت، پێویستیشە مووچەی مانگی چوار هەر لەناو مانگی چوار ڕەوانە بکرێت و دوا نەخرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی دارایی کوردسان شوقەیەکیان لە بەغدا بە کرێ گرتووە و ئۆتۆمێلێکیشیان کڕیوە بۆ ئەوەی هەر کە لیست ڕەوانەکرا، ئەمانیش لەوێ بن و هەموو شتێک تەواو بکەن، بە تایبەت ئەگەر تێبینی یان پرسیارێک هەبێت لەسەر لیستەکە. وە هەر لەوێ شەوانە تا درەنگ خەریکی وردبینی و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






