
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەنگاوەکان بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکرد و سیستمی پەیرۆڵ كارا بووە، وەزارەتەکان دەبێت لەماوەی چوار ڕۆژدا گۆڕانکارییەکان تەواو بکەن و وەزارەتی داراییش دەڵێت پێش 15ـی مانگ لیستەکە تەواو دەبێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا بەردەوامە تا دێت هەنگاوەکان خێراتر دەبن و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕێکارەکان تەواو دەبن و لیستی مووچە ئامادە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ یەك شەممە فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی سیستمی پەیرۆڵی بۆ یەكە ژمێریارییەكانی سەر بە وەزارەت و دەستەكان كاراكردووە و داوای لێكردوون لەماوەی ئەو چوار ڕۆژەدا لیستی مووچە ئامادە بكەن، بۆ ئەوەی لە 20ـی مانگەوە دەست بە خەرجکردنی پارەکە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بۆ ئەم مانگەش داتا و زانیارییەكان بە خێرایی و كەمتر لەماوەی چوار ڕۆژ داخڵی سیستمەكە دەكرێت و دواتر شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی پێداچوونەوە و وردبینی بۆ دەكات، بە دڵنیاییەوە پێش 15ـی مانگ لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت."
تەنیا لیستی مووچەی خانەنشینان دوادەکەوێت، ئەوەش بەهۆی تەواوبوونی مامەڵەی نوێی خانەنشینان و تۆمارکردنیان لە لیستی مووچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






