
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و مووچە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دڵنیایی لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات، سەرۆکی دیوانی وەزارەتەکەش دەڵێت 'هیچ مووچەیەکیان نافەوتێت'.
بابەتی سەرەکی: بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەستی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، هاوکات مووچەی مانگەکانی دوو و سێشیان وەرنەگرتووە، نیگەرانن و ترسی ئەوەیان هەیە مووچەکانیان بفەوتێت، داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات.
لێدوانی فەرمی: د.توانا نەجەف، سەرۆکی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: بەشێک لە گرێبەستەکان بە بیانووی دواکەوتنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییە مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە.
- ئێمە هەموو ڕێکارەکانمان تەواو کردووە و ئێستا بابەتەکە لای وەزارەتی داراییە، بڕیاربوو سەرجەم گرێبەستەکان پێش جەژن مووچەی مانگی یەک و دوو وەربگرن، لە دوای پشووی جەژنەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری لەسەر هێڵێن، خۆم لەگەڵ بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی دارایی قسەم کردووە، ئەویش وتی لەگەڵ گەنجینەکان بۆ دابەشکردنی مووچەکان قسە دەکات.
زانیاریی تایبەت: بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: سەرجەم گرێبەستەکان دڵنیا دەکەینەوە، کە مووچەکانیان نافەوتێت و لە هەوڵداین لە زووترین کاتدا دابەش بکرێت.
باکگراوند: ڕۆژی 2-10-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دامەزراندنی سێ هەزار گرێبەستی لەسەر داهاتی ناوخۆ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






