لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە دەربارەی مردنی ئەندازیارە عێراقییەکە پێکدەهێنرێت
- عێراق
- 7 نیسان

ساتی بەڕێ کردنی تەرمی ئەندازیار بەشیر خالید. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە پێکدەهێنرێت بۆ دۆسیەی ئەشکەنجەدان و گیانلەدەستدانی ئەندازیار بەشیر خالید.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغدا، ناکۆکییەک لەنێوان ئەندازیارێک بەناوی بەشیر خالد و ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پلەی لیوا دروست بوو و سەری بۆ شەڕ و پێکدادان کێشا، دواتریش پۆلیس ئەندازیارەكە دەستگیر دەکەن و دەیبەن بۆ زیندان و ئەشکەنجەیەکی زۆر دەدرێت، دواتر هەر لە زیندان گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لیژنەکە بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس و بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق پێکهێنراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە؛ ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل دەربارەی دۆسیەکە دەنووسرێتەوە، هاوکات ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەش بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: سەندیکای ئەندازیارانی عێراق ماتەمینی و ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە بارەگای سەندیکا و سەرجەم لقەکانی لە پارێزگاکانی عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگەیاند، کە لە سبەی سێشەممە 2025-04-08ـەوە دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ئەو ئەندازیارە لە زیندان ئەشکەنجە درابێت، لە بەرامبەردا سەندیکای ئەندازیارانی عێراق دەڵێت؛ باوەڕیان بە ڕوونکردنەوە فەرمییەکان لەمبارەیەوە نییە و جەختیش دەکاتەوە کە ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا هۆکاری ڕفاندن و ئازادکردنی تسۆرکۆڤ ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ تەیف سامی دەنێرێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: سبەی پرۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدەران دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادەیە