ترەمپ: ئەگەر پێویست بە کردەی سەربازی لە دژی ئێران بکات لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامی دەدەین
- جیهان
- 10 نیسان

ساتی پێشوازی دۆناڵد ترەمپ لە بنیامین نەتانیاهۆ لە کۆشکی سپی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ پێیوایە ئەگەر هەست بکات گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوەناچن، ئەوا ئێران دەبێت دڵنیا بێت کە کۆتاییەتی.
وێنە گەورەکە: دانوستانە ناڕاستەوخۆکەی نێوان ئەمریکا و ئێران نزیکە و تەنها ڕۆژێکی ماوە، هەموو جیهان و میدیا جیهانییەکان چاویان لەسەر رۆژی شەممەیە کە بزانن دانوستانەکان ئەنجامیان چۆن دەبێت، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت بە نەبوونی ئەنجامی دانوستانەکان ئەوا بەدەر لە هێرشکردنە سەر ئێران بژاردەی دیکەمان نییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراویکدا ڕایگەیاند:
٠ ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بێ ئەنجام بێت، ئەوا ئەمریکا هەڵوێستی سەربازی دەگرێتەبەر و ئیسرائیلیش بەشداری دەکات.
٠ سەبارەت بە ئەگەری کۆتاییهاتنی، ناتوانم کاتێکی دیاریکراو دیاری بکەم، بەڵام کاتێک دانوستانەکان دەست پێدەکەن زۆر بەخێرایی ڕوون دەبێتەوە کە ئایا پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت یان نا، ئەگەر هەست بکەم ڕێچکەی گفتوگۆکان بەرەو باشی ناڕوات ئەوا کاتی کۆتایی هاتنی ئێرانە.
زانیاریی زیاتر: دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بڕیارە ڕۆژی شەممە لە شانشینی عومان بەڕێوەبچێت. سەرەتای ئەم هەفتەیە، ترەمپ گوتی وتووێژەکان ڕاستەوخۆ دەبن و بەرپرسانی ئێرانیش بە ناڕاستەوخۆ وەسفیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە





