
ئەندامانی شاندی ئیمرالی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندی ئیمرالی لەگەڵ سەرۆککوماری تورکیا کۆدەبێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆسەی ئاشتی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بریاروایە، ئەمڕۆ کاتژمێر 1.30ـی دوای نیوەڕۆ، شاندی ئیمرالی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لە بێشتەپە کۆببنەوە، تاوەکو ئێستا ئەوەی یەکلایی بووەتەوە، پەروین بوڵدان و سڕەی سورەیا ئۆندار، کە سەرۆکانی شاندی ئیمرالین لە کۆبوونەوەکە بەشدار دەبن.
لێدوانی فەرمی: دوێنی ئەردۆغان ڕایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە پێشوازی لە شاندی ئیمرالی دەکەم.
زانیاریی زیاتر: هەموو چاوەکان لەسەر ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیەیە، لەبەر ئەوەی یەکەمجارە ئەردۆغان پێشوازی لەو شاندە بکات، دانانی نەخشەڕێگەی پڕۆسەی ئاشتی و خستنە بواری جێبەجێکردنی لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیا یەکلایی دەکرێتەوە، چاوەڕێ دەکرێت دوای ئەم کۆبوونەوەیە لە ماوەیەکی کورتدا خاڵی کۆتایی بۆ پرۆسەی ئاشتی دابنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






