پەرلەمانتارێکی عێراق بەهۆی "دۆسیەی گیان لەدەستدانی ئەندازیارەکە" دەستلەکاردەکێشێتەوە
- عێراق
- 10 نیسان

دیمەنی باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق کە هاوکات ئەندامی لیژنەی پەرلەمان بوو بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گیان لەدەستدانی ئەندازیار بەشیر خالید، ڕایگەیاند، وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر ڕژانی "خوێنی خەڵکی بێتاوان" بڕیاریدا دەست لە ئەندامییەتی پەرلەمان بکێشێتەوە، لەسەر دۆسیەی کوژرانی ئەندازیارەکەش لە پەرلەمان میوانداری بەرپرسانی ئەمنیی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ئەندازیارەی بەغدا کە لەگەڵ ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پلەی لیوا توشی ناکۆکی ببوو و لە زیندان ئەشکەنجەیەکی زۆر درابوو، سەرلەبەیانی 7ی ئەم مانگە لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا گیانی لەدەستدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حسێن عەرەب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی ئەندازیار بەشیر خالید ڕایگەیاند، وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر ڕژانی "خوێنی خەڵکی بێتاوان" داواکاری لەدەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
- پێشتر ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەندازیار بەشیر لەناو دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆدا کوژراوە و ئەوان تۆمەتبارن، بۆیەش بەرپرسەکانیان زانیاریی دژبەیەک لەسەر دۆسییەکە بڵاودەکەنەوە.
لەلایەکی دیکە: پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا و پەیوەست بە "دۆسیەی گیانلەدەستدانی ئەندازیارەکە" داوای لە لیژنەی پەرلەمانی تایبەت بەو دۆسییەیە کرد میوانداریی بەرپرسانی ئەمنی پەیوەندیدار بە گیانلەدەستدانی ڕاگیراو بەشیر خالید بکەن و ڕاسپاردەی خۆیان بەرزبکەنەوە، تا پەرلەمان بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەربکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






