كۆمیسیۆن دەنگدەرانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 12 نیسان

لۆگۆی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئاگاداریی بەپەلەی دانیشتووانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێم دەكات كە لەماوەی دیاریكراودا تۆمارەكانیان نوێ بكەنەوە.
وێنە گەورەكە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، كە تێیدا بڕیاردراوە ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران تا ڕێككەوتی 25-4-2025، درێژبكرێتەوە و لەچوارچێوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش، دەنگدەرانی سنووری پارێزگاكانی كەركووك، سەڵاحەددین و نەینەوا دەتوانن لە پارێزگایەكی دیكەوە خۆیان بگوازنەوە بۆ ئەو پارێزگایانە، بەو مەرجەی فۆرمی خۆراكیان پێش مانگی دوازدەی ساڵی 2013 گواستبێتەوە و فۆرمی خۆراكی 2021-2022ـی ئەو پارێزگایەی هەبێت كە دەیەوێت خۆی بۆ بگوازێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەكەی كۆمیسیۆن، لە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا دەتوانرێت بژاردەی گۆڕانكاری (التغییر) دیاری بكرێت و، ئەو دەنگدەرانەی کە خوازیارن بنکەی دەنگدانیان لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە بگوازنەوە، پێویستە فۆڕمی خۆراکی (2021 – 2022)ـی ئەو پارێزگایەی هەبێت کە خوازیارە خۆی بۆ بگوازێتەوە، دوا وادەش ڕۆژی 25-4-2025 دەبێت.
ئەوەش بزانە: بەپێی ڕاگەیێندراوەكە، لە هەموو پارێزگاکان دەنگدەر بۆی هەیە خێزانی بگوازێتەوە بۆ بنکەی دەنگدانی خۆی، بەو مەرجەی گرێبەستی هاوسەرگیری هەبێت، هاوكات ئەو كوڕ و كچانەی کە هاوسەرگیرییان نەکردبێت دەتوانن خۆیان بگوازنەوە بۆ شوێنی دەنگدانی سەرۆکی خێزانەکەیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت