
گرافیک؛ پەیڕەو سەلاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڕێکی زۆر پارەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەبات و دیار نامێنێت، دەگوترێت پارەکە زیاترە لە 800 ملیۆن دینار، پۆلیسی ڕاپەڕینیش ڕایدەگەیێنێت، "هەواڵەکە پشتڕاست ناکەینەوە و لێکۆڵینەوە دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: کارمەندێکی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین کە کارمەندی تایبەت بە هێنانەوەی پارەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیە لە بانک، پارەیەکی زۆری بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕین دەبات و دیارنامێنێت، بەگووتەی سەرچاوەکانی نێو بەڕێوەبەرایەتییەکە پارەکە زیاترە لە 800 ملیۆن دینار.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیویەتی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە تۆمەتی تێوەگلان لە ڕووداوەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەبدوڵڵا، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤای وتووە، “لە ئێستادا لەبارەی ئەم دەنگۆیە هیچ ڕوونکردنەوە و قسەیەکمان نییە و هەواڵەکەش پشتڕاست ناکەینەوە و زانیاریی دروستمان نییە، لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر دۆسیەکە دەکەین".
لەلایەکی دیکەوە: عەمید حەسەن ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ڕاپەڕین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە ڕۆژی پێنجشەمەوە کارمەندێکی بەشی ژمێریاریی بەرێوبەرایەتیمان دیارنییە، ئێمەش داهات و خەرجیمان هەیە و وردبینی دەکەین و گومانەکە لەسەر ئەوە دروست بووە کە کارمەندەکە دیارنییە و تەلەفۆنەکەی داخراوە".
زانیاریی زیاتر: عەمید حەسەن ئەبوبەکر دەربارەی بڕی پارەکەش ڕوونکردنەوەیدا و ڕایگەیاند، "ئەو بڕە پارەیەی باس دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە، کارمەندانی بەشی ژمێریاری خۆیان هەفتانە نزیکەی 70 بۆ 80 ملیۆن دینار دەبەنە بانک، ئێستا وردبینی زیاتر دەکرێت و بزانین گرفتێک هەیە یاخود نا، بۆیە وردبینی و بەدواداچوونی ورد دەستی پێکردووە، بزانین پارەکە کەمیکردوە و نادیارە یان نا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پارەیەی دەگوترێت لەلایەن ئەو کارمەندەی هاتووچۆی ڕاپەڕینەوە براوە، پارەی داهاتی ڕۆژانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ڕاپەڕینە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ جۆری پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەكرێت
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
3 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






