لە عەلوەی هەولێر هەر کەسێک خاسی ئێرانی بفرۆشێت دوو ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت
- کوردستان
- 14 نیسان

گەڕان بە شوێن خاسی ئێرانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر لەڕێگەی هۆبەی چاودێرییەوە عەلوەی هەولێر گەڕاون بۆ دۆزینەوەی خاسی ئێرانی، ئاگاداری بە فرۆشیارانیش دراوە سزای پێ بژاردن بۆ هەر کەسێک دەکرێت ئەگەر هاتوو بیفرۆشێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەی هاوردەی سەوزە و میوە دەردەکات، یەکێک لەو بەرهەمانەی بە درێژایی ساڵ قەدەغەی هاوردەی لەسەرە خاسە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ئەو خاسەی لە عەلوەی هەولێر هەیە لە دەروازەکانی سنووری حکومەتی عێراق بە قاچاخ هاوردە کراون. ئەمڕۆ دەست گیراوە بەسەر بڕێک خاسی ئێرانی و نێردراوە بۆ ئالیکی ئاژەڵ و ڕێگە نەدراوە بفرۆشرێت.
بە وتەی هێمن سەید موراد، هەموو بازرگانەکانی سەوزە و میوەی عەلوەی هەولێر ئاگادار کراونەتەوە، هەر کەسێک خاسی ئێرانی بفرۆشرێت دوو ملیۆن دینار سزای پێ بژاردنی بۆ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






