
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر - فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر بەفەرمی بانگهێشتی كردنەوەی پێشانگەی 'Iran-expo' دەكرێت كە بڕیارە لە ڕۆژی 28ـی ئەم مانگە بە بەشداری زیاتر لە 100 وڵات و 800 كۆمپانیای جیهانی، لە تارانی پایتەختی ئێران بكرێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی دیوانی پارێزگای هەولێری كرد و بانگهێشتنامەی فەرمیی وڵاتەكەی بە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دا بەمەبەستی بەشداریكردن لە پێشانگەی 'ئێران-ئێكسپۆ2025'.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی بەم بانگهێشتنامەیە دەربڕی و جەختی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كردەوە، بەتایبەت لەبواری جموجۆڵی بازرگانی و گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكان.
لەلایەكی دیكەوە: لە دیداری پارێزگاری هەولێر و كونسوڵی گشتیی ئێران، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەی فراوانی پارێزگارانی (هەولێر، ئازەربێجانی ڕۆژئاوا، سلێمانی، سنە، دهۆك و كرماشان) كرا كە بڕیارە لە ڕێككەوتی 20-5-2025 لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەبچێت، هەردوولا لەسەر وردەكاریی سەردانەكە و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكان هاوڕابوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






