لیژنەی تەندروستی هەڵەبجە هەڵمەتێک بۆ ڕێکخستنەوەی دەرمانخانەکان دەست پێدەکات
- تەندروستی
- 15 نیسان

لیژنەی تەندروستی هەڵەبجە لە یەکێک لە دەرمانخانەکانی هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
لیژنەی تەندروستی هەڵەبجە هەڵمەتێکی فراوانی بۆ دەرمانخانەکانی ناوەندی قەزای هەڵەبجە دەستپێکرد، بە ئامانجی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ڕێکخستنەوەی کاری دەرمانخانەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەکە کە پێکهاتبوو لە نوێنەرانی ئاسایش، سەندیکای دەرمانسازان، تاقیگەکان، هۆبەی دەرمان و بەشی ڕاگەیاندن، لە قۆناغی یەکەمدا لە کۆی 18 دەرمانخانەی شارەکە، سەردانی 11 دەرمانخانەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: د. سنور حامید، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە بۆ ئاڤامیدیا ڕایگەیاند: لەو دەرمانخانانەی ئەمڕۆ سەردانمان کردن، تەنها دووانیان پابەندی ڕێنماییەکان بوون.
- زۆربەی سەرپێچییەکان پەیوەندییان بە مۆڵەتەکانەوە هەیە، بەتایبەت ئەو دکتۆرانەی کە مۆڵەتەکان بەناوی ئەوانەوە دەرچووە، بەڵام خۆیان پابەندی دەوامکردن نین، ئەمەش وادەکات ئەو کارمەندانەی لەوێ کار دەکەن پسپۆڕییان لە دەرمانسازیدا نەبێت و زۆرجار کێشە بۆ چارەخواز دروستدەکات.
- مۆڵەت لەو دەرمانخانانە وەرگیراوەتەوە و ماوەی 10 ڕۆژیان پێدراوە بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانیان، بەپێچەوانەوە دەرمانخانەکانیان دادەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش






