
سەربازانی تورکیا و عێراق لە مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشدا - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
تورکیا هەڕەشە دەکات پێش هاوینی ئەمساڵ "کۆتایی بە پەکەکە" بهێنێت، بۆیە دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ "ئۆپەراسیۆنێکی گەورە" لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق و"ڕەنگە ئەم مانگە" دەستپێبکات.
چیرۆکی سەرەکی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، یەشار گولەر وەزیری بەرگری، ئیبراهیم کاڵن بەرپرسی (میت) دوێنێ دووشەممە لەبارەی شەڕی پەکەکە و ئامادەکارییەکان بۆ فراوانکردنی هێرشەکان کۆبوونەوەیەکیان کردوووە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی سەباح یەشار گولەر گوتوویەتی "ئەگەری هەیە لە مانگی ڕەمەزاندا ئۆپەراسیۆنەکەمان دەسپێبکات" لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانیشدا ڕەتیکردووەتەوە وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا دەیەوێت،"ڕێڕەوێکی ئەمنی بە درێژایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە سەرانسەری سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و سووریا" دروست بکات.
باکگراوند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕایگەیاندبوو، "تاوەکو هاوین کێشەکانی سنوورەکەمان لەگەڵ عێراق چارەسەر دەکەین و پلانی کاریگەرمان بۆ سڕینەوەی یەکجارەکی پەکەکە هەیە".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت