
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وردبینی سەرەتایی لە لیستی مووچەی مانگی چوار لە هەولێر دەستیپێکرد، داهاتی ناوخۆش کۆکراوەتەوە و لەم ڕۆژانە بۆ بەغدا دەنێردرێت، بەپێی زانیارییەکان بڕەکەی نزیکەی 49 ملیار دینارە.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوێنێوە سەرجەم وەزارەت و دەستەکان بە سیستەمی پەیرۆڵ لیستی مووچەیان بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە، لە وەزارەتی داراییش وردبینی سەرەتایی دەستی پێکردووە، بۆ ئەوەی هەر کەموکوڕییەکی هەبێت چاک بکرێت، دواتر بۆ بەغدا بنێردرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئاڤا دراون، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وردبینی تەواو دەبێ، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی چوار بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێردرێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و تێبینییەک لەبارەی لیستی مووچەی مانگی چوارەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەبارەی میزان موراجەعە، واتا تەرازوی پێداچوونەوە و ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا کە دوو هەنگاو پێش ناردنی مووچەن، ئاڤا زانیویەتی میزان موراجەعە کە داهات و خەرجی وەزارەت و دەستەکان دەگرێتەوە، تەواو بووە و تەنیا یەکخستنی ماوە.
ئەمەش بزانە: داهاتی ناوخۆش کۆکراوەتەوە، ئەم مانگە نزیکەی 49 ملیار دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، پارەکەش بە کاش لە هەولێر دەدرێت بە لقی هەولێری بانقی ناوەندی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە