
دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیاریی ئاڤا میدیا، داهاتى ناوخۆی مانگی ئاداری هەرێمی كوردستان كۆكراوەتەوە و لەنزیكترین كاتدا پارەكە بە كاش لەڕێگەی لقی هەولێری بانكیی ناوەندی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.
وێنە گەورەكە: ڕادەستکردنی 50%ـی داهاتی نانەوتیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە بەغدا، یەکێکە لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئەمساڵ بۆ ناردنی مووچە، لەماوەی ڕابردووشدا بڕی 100 ملیار دینار وەکو داهاتی مانگی یەک و دوو بۆ بەغدا نێردرا.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە زانیویەتی، بڕی 49 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی مانگی 3 ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە هەفتەی داهاتووش شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی بچێتە بەغدا بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و تێبینییەک. لەبارەی تەرازووی پێداچوونەوە و ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا کە دوو هەنگاو پێش ناردنی مووچەن، ئاڤا زانیویەتی میزان موراجەعە کە داهات و خەرجی وەزارەت و دەستەکان دەگرێتەوە، تەواو بووە و تەنیا یەکخستنی ماوە. داهاتی ناوخۆش کۆکراوەتەوە كە ئەم مانگە نزیكەی 49 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






