فایلی خەڵک؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا ئەندامانی لیژنەی کوالێتی کۆنترۆڵ دیاری دەکرێن
- تەندروستی
- 15 نیسان
ئاڤا نیوز
ماوەی چوار مانگە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی کوالێتی کۆنترۆڵی دەرمان و ئامێرە پزیشکییەکان خانەنشین بوون، هاووڵاتیان نیگەرانن لەوەی کارەکانیان بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی لیژنەکەوە ڕاگیراوە.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتی کۆنترۆڵ نووسراوێکی بۆ وەزارەتی تەندروستی کردووە، بۆ ئەوەی سەرۆک و ئەندامی نوێ دیاری بکرێن، وەزارەتی تەندروستیش ڕەزامەندی لەسەر داوە و لە سێ تا چوار مانگ و 11 ڕۆژ پێش ئێستا، بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناردووە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوەکە هەریەک لە دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی نوێنەری خۆیان بۆ لیژنەکە دیاری نەکردووە، ئەمەش کارەکانی هاووڵاتیانی ڕاگرتووە و داوایان لە ئاڤا کرد بەدواداچوونی بۆ بکات.
لێدوانی فەرمی: د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای گوت: ڕۆژی 13ی ئەم مانگە وەڵامی ئەم نووسراوەمان داوەتەوە و ئەندازیار 'زانا یەحیا' وەک نوێنەری دەستەی وەبەرهێنان بۆ لیژنەکە دیاری کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: د. مەعاف عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤای گوت: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی باسی لەوە کردبوو، نووسراویان پێنەگەیشتووە، بۆیە ڕۆژی 14ی ئەم مانگە جارێکی دیکە نووسراوەکەیان بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕەوانە کردووەتەوە، بۆ ئەوەی نوێنەری خۆیان دیاری بکەن.
بە تەنیشت ئەم بابەتە: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە ئاڤای گوت: ئێستا نووسراوەکەمان بەدەست گەیشتووە و بەزووترین کات نوێنەر بۆ لیژنەکە دیاری دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
19 کاتژمێر لەمەوپێش





