
جاسم عمێری، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەبارەی سکاڵای پارێزەرێکی کورد کۆدەبێتەوە، ئەم سکاڵایە جیاوازە، چونکە لەسەر خودی سەرۆکی دادگاکە تۆمارکراوە و تیایدا داوا کراوە دوو ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی دادگای فیدڕاڵی هەڵبوەشێنرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو سکاڵایەی لەسەر سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی تۆمارکراوە پەیوەندی هەیە بە ماددەی 19 لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای فیدڕاڵی، چونکە بەگوێرەی ئەم ماددەیە تەنیا سێ سەرۆکایەتییەکە، وەزیرەکان، دەستە سەربەخۆکان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم (هەرێمەکان)، دەستەی نەبەستراو بە وەزارەتەکان و پارێزگارەکان دەتوانن سکاڵا لەسەر دەستووریی بوونی یاسا و ڕێنماییەکان پێشکەشی دادگاکە بکەن، بەو مەرجەی سکاڵاکە پەیوەندی بە ئیش و کاری ئەوانەوە هەبێت و کاریگەری لەسەر کاروبارەکانیان دروستبکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 22ـی نیسان، دادگاکە لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن پارێزەرێکی کورد بەناوی ئازاد دۆسکی لەسەر جاسم عمێری، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی تۆمارکراوە، ئەو پارێزەرە لە سکاڵاکەیدا دوو داواکاریی خستووەتەڕوو ئەوانیش بریتین لە:
ماددەی 22 لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای فیدڕاڵی بە نادەستووریی دابنرێت کە دەڵێت تەنیا سێ سەرۆکایەتییەکە و ئەو لایەنانەی لە ماددەی 19ـی هەمان پەیڕەو ناویان هاتووە، بۆیان هەیە سکاڵا لەبارەی یاسای بودجە و ماددەکانی تۆماربکەن.
ماددەی 24ـی هەمان پەیڕەویش بە نادەستووریی دابنرێت کە دەڵێت تەنیا ئەوانەی لە ماددەی 19ـدا ناویان هاتووە، دەتوانن داوای شیکردنەوەی ماددەکانی دەستوور بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بانگهێشتی لایەنەکان دەکات بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەی پێدانی ژمارە