بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی دیکەی سێ قۆڵی دەکرێت
- بزنس
- 16 نیسان

کێلگەیەکی نەوتی لە هەرێمی کوردستان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە کوردستان (ئەپیکۆر) لە بەغدا کۆدەبنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دیاریکردنی 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکان لەبەرامبەر تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێکی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا و بەهۆی تێبینی کۆمپانیا نەوتییەکان، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێنەکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، بڕیارە شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لە کوردستان (ئەپیکۆر) لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئومێد سەباح لەو کۆبوونەوەیەدا کار بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان دەکەن کە تائێستا ڕێگربوون لەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، لەم بوارەشدا ئەوەی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت هاوکار و هەماهەنگ دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
لە لایەکی دیکەوە: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان، هۆکاربووە بۆ ئەوەی تائێستا خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ڕەوانەی پەرلەمان نەکرێت، چونکە ئەم بابەتە پێویستی بە دووبارە وردبینیی لە داهات و خەرجییەکان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە