
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
خانەنشینان بۆ یەکەمجارە لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەکانیان وەردەگرن و هەفتەی داهاتووش کارتەکانیان وەردەگرنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەکانی ڕابردوودا دەیان دیمەن و ڤیدیۆی ناخهەژێن بڵاوکرایەوە کە خانەنشینان لە دوای نوێژی بەیانییەوە بە سەرمای زستان و گەرمای هاوین و بە باو باران، لەبەردەم بانکەکان نۆرەیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان دەبەست. سەرەڕای ئەمانەش، هەندێک جار پێیان دەوترا پارە لە بانک نەماوە و ڕۆژێکی تر وەرنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمارکردنی ناوی خانەنشینان لە هەژماری من ماوەیەکە دەستی پێ کردووە، لە هەفتەی داهاتووەوە مامەڵەی چوار هەزاریان تەواو دەبێت و نامەیان بۆ دەچێت، بۆئەوەی بچن کارتەکانیان وەربگرنەوە و پارەی پێ ڕابکێشن.
ئەمەش بزانە: ئەم چوار هەزار خانەنشینە لە سنووری قەزای عەنکاوەی هەولێرن و ئەوانەن پێش سەرەتای ئەمساڵ خانەنەشین بوون.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤای وت، هەفتەی داهاتوو ئەو چوار هەزار خانەنشینە کارتەکانیان وەردەگرنەوە، بەڵام یەکلایی نەبووەتەوە کە مووچەی مانگی چوار لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن یان دەکەوێتە مانگی پێنج.
- کار لەسەر ئەوە دەکرێت ئامێری تایبەتی ڕاکێشانی پارەیان بۆ دابنرێت، چونکە توێژیکی تایبەتن و دەبێ ستافێکی تایبەتیان بۆ دابین بکرێت تاوەکو هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نەبێت.
- هەر بەمزووانە تۆمارکردنی خانەنشینانی نوێش لە هەژماری من دەست پێدەکات، "ئێمەش هیوادارین بەخێرایی سەرجەمیان تۆمار بکرێن کە ژمارەیان نزیکەی 300 هەزار کەس دەبێ".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






