
وێنەی (هەژماری من - دیناری عێراقی) گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار لە قۆناغی کۆتایی دایە و نزیکە لە تەواو بوون، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت".
وێنە گەورەکە: لەپاڵ ئامادەکردنی لیستی مووچە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە بەچڕی کار لەسەر ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە "میزان موراجەعە" و کۆکردنەوە و ناردنی داهاتی ناوخۆی مانگی سێ دەکات، بۆ ئەوەی بەزووترین کات لە بەغداوە پارە بنێردرێت و لە کۆتایی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی داهاتی ناوخۆ کۆکراوەتەوە، ئەم مانگە نزیکەی 49 ملیار دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای وت، سبەی پێنجشەممە میزان موراجەعە بۆ بەغدا دەنێردرێت کە لیستی خەرجی و داهاتی مانگی سێی وەزارەتەکان دەگرێتەوە و یەکێک لە پابەندییەکانی کوردستان بەرامبەر بەغدا بۆ ناردنی مووچە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لەگەڵ ناردنی لیستی مووچە، هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا بکات بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیار و تێبینییەک ئەگەر لەسەر لیستی مووچە هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە