کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بە سەرمایەی 500 ملیۆن دۆلار لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
- بزنس
- 17 نیسان

گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمپانیایەکی ئەڵمانی، کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و دەستەی وەبەرهێنانیش دوایین هەوڵەکان لەوبارەیەوە بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فراوانکردن و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات بەردەوامە و ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر دابینکردنی هەلی کار بۆ هاونیشتمان دروست دەکات، لەم چوارچێوەیەشدا کۆمپانیایەکی ئەڵمانیی تایبەت بە دروستکردنی ئۆتۆمبێل، کارگەیەک لە کوردستان دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکە سەردانیان کردووین، ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ ئەڵمانیا تاوەکوو دیراسەی پرۆژەکە بکەن، دەستەی وەبەرهێنانیش چاوەڕێی گەڕانەوەی شاندی کۆمپانیاکە دەکەن تا کارنامەی تایبەت بە پرۆژەکە پێشکەش بکەن و کاری لەسەر بکرێت.
-حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوی بێبەرامبەر بۆ کۆمپانیاکە دابین دەکات.
-کۆمپانیاکە وەک کۆمپانیایەکی ناوخۆیی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بۆ ماوەی 10 ساڵ لە باجەکان دەبەخشرێت.
-حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەک بۆ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا میدیا زانیویەتی کە سەرمایەی پرۆژەکە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە بە فەرمی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمەش بزانە: مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو کارگەی "ئینفینیکس" بۆ دروستکردنی مۆبایلی زیرەك، وەک یەکەم کارگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هاوكاریی شارەزایانی چینی لە بواری تەكنەلۆژیا لە هەولێر کرایەوە، کارگەکە توانای دروستکردنی 30 هەزار مۆبایلی هەیە لە مانگێکدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- کولتوور
- 29 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی گەورەی کورد لە شاری سنە کۆچی دواییکرد
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئاگرەکەی ناڵپارێز کۆنترۆڵکرا؛ گومان لە کەسێک دەکرێت
- ژینگە
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بێتواتە زیاتر لە 900 دۆنم زەوی سووتاون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: تیروپشكی كاندید و قەوارەكان لە ژمارە 201ـەوە دەستپێدەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش